Sangar Hamad Azeez
12 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2017
یاریزانى پێشووى یانهى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى و هەڵبژاردەی بەرازیل، دانی ئالڤێس پهیوهندى به یانهى پاریس سان جێرمانی فەڕەنسییەوه كرد.
ئالڤێس كه بڕیاربوو پەیوەندی به یانهى مانچێستهر سێتیهوه بکات، لە بڕیارێکی لەناکاودا و لە دوا خولەک گهیشته فهرهنسا و پاش ئهنجامدانى پشكنینه پزیشكییهكان ئهمڕۆ بە دەزگاکانی راگەیاندن ناسێندرا.
لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری یانە فەڕەنسییەکە، ئالڤێس خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئەنجامدانی گرێبەستەکەی و گوتی: "پەیوەندیم بە یانەیەکی بەهێزی ئەورووپا کرد و هاتووم تا لەگەڵ ئەو یانەیە نازناوەکان بەدەست بهێنم".
بە گوێرەی هەواڵی میدیا فەڕەنسییەکان مووچەی ساڵانەی ئالڤێس، ١٤ ملیۆن یۆرۆ دەبێت و گرێبەستەکەش بۆ یەک وەرز دەبێت لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوە.