Sangar Hamad Azeez
28 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ئێستای یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، دانیێل ئالڤێس دووچاری پێکانێکی سەخت هات.
شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی چواردەهەمی خولی سێری ئا یانەی یوڤێنتوس دووچاری یەکەم دۆڕانی بوو لەم وەرزەدا کاتێک بە ئەنجامی ٣-١ بە یانەی جێنەوا دۆڕا.
لە یارییەکەدا یانەی خانمە پیرەکە گورزێکی دیکەی توندی بەرکەوت کاتێک یاریزان دانیێل ئالڤێس لە خولەکی ٧٩دا لە بەریەککەوتنێک لەگەڵ یاریزانی یانەی جێنەوا، لوکاس ئۆکامپۆس ئێسکی تەلەزمی قاچی شکا و بەهۆیەوە یاریگای بەجێهێشت.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا یانەکە بە فەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی دانیێل ئالڤێسی تەمەن ٣٣ ساڵی رانەگەیاندووە بەڵام پێدەچێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.