Sangar Hamad Azeez
07 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، بۆندی یاریزانی فەڕەنسی باڵی راستی یانەکەی پاتریک ئێڤرا بۆ ساڵێکی دیکە درێژ دەکاتەوە.
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، لە رێگەی ماڵپەری فەرمی یانەکەی بڵاوی کردەوە کەوا بۆندی یاریزانی یانەکەیان ئێڤرای تەمەن ٣٥ ساڵ کە لە هاوینی ٢٠١٦-٢٠١٧ بە کۆتا دێت بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.
پاتریک ئێڤرا کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە یانەی مانچستەر یوناتیدەوە پەیوەندی بە یانەی خانمە پیرەکە کرد تاوەکو ئێستا ٦٨ یاری لەگەڵ یوڤانتوس ئەنجام داوە و ٣ گۆڵی تۆمار کردووە.