Barış Seçkin
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2021
رۆما - AA
لە هەفتەی شەشەمی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا (سێری ئا)، یانەی ئەی سی میلان میوانداری یانەی یوڤانتوس-ی کرد.
لە خولەکی ١٨ دا یاریزان فێدریکۆ چیسا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی یوڤانتوس تۆمار کرد.
لە خولەکی ٤١دا یاریزان دەیڤد کالابریا گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی میلان تۆمار کرد.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٦٢ دا یاریزان چیسا گۆڵێکی دیکەی بۆ یوڤانتوس تۆمار کرد و ئەنجامی یاریەکەی کرد بە ١-٢.
لە خولەکی ٧٦دا یاریزان وێستەن ماککێنی گۆڵی سێیەمی بۆ یوڤانتوس تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-١ کۆتایی هات.
بەم سەرکەوتنە یانەی یوڤانتوس ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٣٠ خاڵ بەرز کردەوە و گەیشتە ریزبەندی چوارەمی سێری ئا.
لە بەرامبەردا یانەی ئەی سی میلان یەکەم شکستی خۆی لەم وەرزەدا تۆمار کرد بەڵام هێشاتا بە ٣٧ خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی سێری ئا-دایە.