ئیستانبوڵ ــ AA
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی شازدەھەمی خولی پلە یەکەمەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا (Serie A)، یانەی ئینتەر بە ئەنجامی (٣ ــ ٠) سەرکەوتنی بەسەر یانەی رۆما تۆمار کرد.
گۆڵەکانی ئینتەر لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا لە خولەکەکانی ١٥، ٢٤ و ٣٩ لە رێگای ھەریەک لە یاریزانان، ھاکان چالھان ئۆغلۆ، ئیدین دزیکۆ و دێنزل دومفریس تۆمارکران.
بەم ئەنجامەیش، یانەی ئینتەر کۆی خاڵەکانی گەیاندە، ٣٧ خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی لە ریزبەندی دووەمی خولەکە دایە.
یانەی رۆمایش بەکۆکردنەوەی ٢٥ خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولەکە دایە.