Madrid
مەدرید - AA
لە شانزەهەمین هەفتەی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لالیگا)دا، یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٢-٠ لە یانەی ریال سۆسیداد-ی بردەوە.
لەو یاریەدا کە هەردوو یانەکە هەوڵی بەدەستهێنانی پێشەنگیان دا، ریال مەدرید بە بردنەوەیەکی گەورە توانی سەرکەوتوو بێت لە پاراستی رابەرایەتی خولەکە.
گێمی یەکەمی یاریەکە کە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ کۆتایی هات، ریال مەدرید لە خولەکی ٤٧ی گێمی دووەمدا، یەکەم گۆڵی لە رێگەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر تۆمار کرد و گۆڵی دووەمیشی لە خولەکی ٥٧دا لە رێگەی لوکا یۆڤیچ تۆمار کرد.
بەو ئەنجامەیش ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە، ٣٩ خاڵ و ریزبەندی یەکەمی خولەکەی گرتووە، ریال سۆسیداد-یش تێکڕای خاڵەکانی گەیاندە، ٢٩ خاڵ و لە ریزبەندی پێنجەمدایە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن