Ahmet Karaahmet,Mehmet Burak Karacaoğlu
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2021
ئیدلب - AA
لە پارێزگای ئیدلب بەبۆنەی "سێی کانوونی یەکەم رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان" دوو تیمی تۆپی پێی نابینایان یارییەکی دۆستانەیان ئەنجامدا.
رێکخراوی شەفەق و رێکخراوی نابینایان کە تایبەتن بە ھاوکاری کردنی چالاکییەکانی نابینایان لە سووریا، یارییەکی تۆپی پێیان بۆ ئەو وەرزشەوانانە رێکخست کە بەھۆی پەلامارەکانی رژێمی ئەسەد و ھاوپەیمانەکانی بیناییان لەدەستداوە.
یارییەکە بە ئەنجامی یەکسان کۆتاییھات و یاریزانەکان لەڕێی بەکارھێنانی تۆپێکی زەنگۆڵەدارەوە یارییان دەکرد.
یەکێک لە بەرپرسانی رێکخراوی شەفەق بە ناوی عەبدولموئمین جوبران دەربارەی رێکخستنی ئەم چالکییە رایگەیاند "دەمانەوێت لەڕێی ئەم چالاکییەوە تێڕوانینی کۆمەڵگە دەربارەی نابینایان بگۆڕین".