ئیستانبوڵ- AA
لە میانی رکابەرییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی سێری ئای ئیتاڵیادا، یانەی میلان لە نێو یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی رۆمای بردەوە.
میلان لە یاریگای سانسیرۆ میوانداریی رۆمای کرد و لە خولەکی ٤٠دا بە گۆڵێکی فرانک کێسی پێشکەوتنی بەدەستهێنا و هەر بەو ئەنجامەش گێمی یەکەمی تارییەکە کۆتاییهات.
یانەی میوان لە خولەکی ٥٩دا توانییان لەرێگەی گۆڵێکی فێدێریکۆ فازیۆوە، ئەنجامەکە بەرامبەر بکەنەوە و بیکەنە ١-١.
دواتر و لە خولەکی ٩٠+٥دا پاتریک کۆترۆنی گۆڵی دووەمی بۆ یانەی میلان تۆمارکرد و بەو شێوەیەش یانەی خانەخوێ بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی میوانی بردەوە.
داوەری یارییەکە دوای تەماشکردنەوەی سیستمی ڤار، دوو گۆڵی بۆ هەردوو یانەی میلان و رۆما هەژمارنەکرد. گۆڵەکەی میلان کە گۆنزالۆ هیگواین لە خولەکی ٦١دا تۆماریکرد بە هۆی ئەوەی ئۆفساید بووە و گۆڵەکەی رۆماش کە ستیڤن ئێنزۆزی لە خولەکی ٧٩دا تۆماریکرد بەهۆی ئەوەی بە دەست تۆپەکەی داگرتووە، رەتکردەوە.