Sangar Hamad Azeez
21 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
ئەمڕۆ چوار یاری لە قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆڕۆ ٢٠١٦ی فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت.
لە سەعات ٧ی ئێوەرە بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە گرووپی "C" هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئۆکڕاینا - پۆڵەندا و ئیرلەندای باکوور - ئەڵمانیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
لەم گرووپەدا هەڵبژاردەی ئۆکراینا بە فەرمی ماڵئاوایی لە جامەکە کردووە و سێ هەڵبژاردەکەی دیکەش لەسەر پلەی یەکەم و دووەم و باشترین سێیەم هەوڵ دەدەن.
لە گرووپی "D" کە یارییەکان لە سەعات ١٠ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچن، هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا - کڕواتیا و کۆماری چیک و تورکیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
لەم گرووپەش هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و کڕواتیا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردووە و تورکیا و کۆماری چیک-ش لە ئەگەر بردنەوەیان هەلی سەرکەوتنیان هەیە بە باشترین هەڵبژاردەی سێهەمەکان.