Sangar Hamad Azeez
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2016
هەڵبژاردەی تورکیا بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی کۆماری چیک بە ئەنجامی ٢-٠ هیوای سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو گەڕایەوە.
له میانه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می جامی یۆڕۆ ٢٠١٦ و له کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م و هەڵبژاردەی تورکیا پێچه‌وانه‌ی دوو یاری رابردوویان ئاستێکی به‌رزی پێشکه‌ش کرد و یارییه‌که‌ی به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر لە هەڵبژاردەی کۆماری چیک برده‌وه.
سه‌ره‌تا له خوله‌کی ١٠ بوراک یڵماز گۆڵێکی تۆمار کرد، له گێمی دووه‌میشدا ئۆزان تۆڤان له خوله‌کی ٦٥ گۆڵێکی دیکه‌ی تۆمار کرد و سه‌رکه‌وتنی بۆ هه‌ڵبژارده‌که به‌ده‌ست هێنا.
تورکیا ئێستا خاوه‌نی سێ خاڵه و ده‌بێت چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژارده‌کانی دیکه بێت بۆ گه‌یشتن به قۆناغی شازده‌ی جاماکە.
بڕیارە لە کۆی هەر شەش گرووپ، چوار باشترینی سێهەمینەکان بۆ قۆناغی داهاتوو، سەربکەون.