Sangar Hamad Azeez
14 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2016
سەرۆکی پێشووی فیفا، سیپ پلاتەر بانگەشەی ئەوە دەکات کە گزی لە تیروپشکەکانی پاڵەوانێتیەکانی ئەورووپادا هەبووە.
لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ رۆژنامەى لۆناسیۆنی ئەرژەنتینی سێپ پلاتەر سەرۆکی پێشووی فیفا کە بەهۆی گەندەڵییەوە بۆ ماوەی شەش ساڵ لە هەموو چالاکییەکی وەرزشی سڕکراوە بانگەشەی ئەوەی کرد کە سەرەڕاى ئەوەی ملیۆنان کەس سەیری تیروپشکەکان دەکات و بەشێوەیەکی راستەوخۆش دەکرێت بەڵام گزی تێدا دەکرێت.
ناوبراو هەروەها گوتی: "سەرەڕای ئەوەی بە ملیۆنان کەس راستەوخۆ لە تەلەڤیزیۆنەوە سەیری تیروپشکەکان دەکەن بەڵام دیسانەوە گزی دەکرێت. من بەچاوی خۆم بینیم لە جامی کیشوەری ئەورووپادا کاتێک لە تیروپشکەکاندا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا راکێشرا لە رێگەی تۆپی سارد و گەرمەوە بە گزی رکابەری ئیتاڵیا هەڵبژێردرا".
سێپ پلاتەر کە لە ساڵانی ١٩٩٨ تا ٢٠١٦دا سەرۆکایەتی فیفای کردووە، رەتیکردەوە کە لە سەردەمی ئەودا گزی کرابێت و دووپاتی کردەوە کە سەرۆکەکانی پێشوو ئەو گزەیان بەکارهێناوە بەڵام لە سەردەمی ئەمدا بەهیچ شێوەیەک گزی نەکراوە و گوتیشی من ناخم لەو بابەتە ئاسوودەیە.