Sangar Hamad Azeez
14 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2017
دوای ئەوەی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ تۆپی پێ، لیۆنەل میسی لە یاری هەڵبژاردەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی چیلی جنێوی بە ناوبژیوانی چوارەم دا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بۆ چوار یاری ئەو یاریزانەی سڕ کرد و هەروەها داوای لێکرد بچێتە بەردەم دادوەرانی فیفا و ئیفادە بدات.
بە پێی روونکردنەوەیەکی فیفا، داوا لە مێسی کراوە کە لە ٤ی ئایاری داهاتوودا لە شاری زیورخی سویسرا ئیفادە بۆ دادوەرانی فیفا بدات.
دوای ئەوەی میێسی بەهۆی جنێودان بە ناوبژیاوانی چوارەم بۆ ٤ یاری سڕ کراو بە بڕی ١٠ هەزار دۆلار سزادرا، مێسی دوای یاری یانەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە ئیسپانیۆل لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "ئەگەر بە قسەکانم دڵی ناوبژیوانم شکاندبێت داوای لێبوردن دەکەم. من ئەو قسەم لەگەڵ خودی خۆمدا کرد. بە دڵنیایەوە رووبەڕوو جنێوم بە دادوەر نەداوە. داوا دەکەم ئەو داوایانەی لەسەر من تۆمارکراون لاببرێن".