یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ریزبەندی مانگی نیسانی راگەیاند.
یەکێتییەکە لە سایتی رەسمی خۆی، ریزبەندی ھەڵبژاردەکانی جیھانی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا ئیسپانیا بە کۆکردنەوەی ١٤٦٠ خاڵ توانیویەتی پارێزگاری لە پلەی یەکەم بکات.
ھەڵبژاردەی پرتوگال قۆناغێکی باش هاتووەتە پێشەوە. بە کۆکردنەوەی ١٢٤٥ خاڵ خۆی گەیاندە پلەی سێیەم.
ھەڵبژاردەی بەڕازیل کە میوانداریی مۆندیالی ٢٠١٤ دەکات، بە کۆکردنەوەی ١١٧٤ لە پلەی شەشەمدایە.
بەپێی ھەواڵی سایتەکە، ریزبەندی مانگی داھاتوو رۆژی ٨ی مایس ئاشکرادەکرێ.
دە یەکەمەکانی ریزبەندی ئەمجارە بەمشێوەیەیە:
| ریزبەند |
ھەڵبژاردە |
خاڵ |
گۆڕانکاری |
| 1 |
ئیسپانیا |
1460 |
- |
| 2 |
ئەڵمانیا |
1340 |
- |
| 3 |
پرتوگال |
1245 |
+1 |
| 4 |
کۆڵۆمبیا |
1186 |
+1 |
| 5 |
ئۆرگوای |
1181 |
+1 |
| 6 |
ئەرجەنتین |
1174 |
-3 |
| 6 |
بەرازیل |
1174 |
+3 |
| 8 |
سویسرا |
1161 |
-1 |
| 9 |
ئیتاڵیا |
1115 |
-1 |
| 10 |
یۆنان |
1082 |
+3 |