ئەنقەرە - AA
یەکێتیی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (FIFA) رایگەیاند، پێش یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ کە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، تاکو ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن بلیت فرۆشراوە.
لەو بارەیەوە (FIFA) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، خواستێكی زۆر له‌سه‌ر بلیتەکانی پاڵه‌وانێتییه‌كه هه‌یه كه له ٢٠ی تشرینی دووەم بۆ یه‌كه‌مجار له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سەرۆکی (FIFA)، جیانی ئینڤانتینۆ لەو بارەیەوە بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنی خۆی کرد: "من هەمیشە دەڵێم جامی جیهانی لە قەتەر یەکێک دەبێت لە باشترین ئەو پاڵەوانێتییانەی تاوەکو ئیستا بەڕێوەچوو. کاتێک سەیری وڵاتەکە دەکەین دەبینین بە یاریگا هونەرییەکانی و گۆڕەپانی مەشق و میترۆ و ژێرخانە بەرفراوانەکانییەوە ئامادەیە. جیهان پەرۆشە. قەتەر ئامادەیە. کارەکان تەواوبوون. با هەموو پێکەوە ئامادە بین بۆ باشترین پاڵەوانێتی".
له كۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانییدا كه له دۆحه پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چوو، رێكخه‌رانی پاڵەوانێتییەکە سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان رایانگه‌یاند كه ٣٠ هه‌زار ژووری دیكه‌ی هۆتێل ئاماده‌ن بۆ گەشتیاران و هەوادارنی تۆپی پێ.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە تا ئێستا دوو ملیۆن و ٨٩٠ هەزار بلیت فرۆشراوە و ئەمریكا، سعوودیە، بەریتانیا، مەكسیك، ئیمارات، ئەرجەنتین، فەڕەنسا، بەرازیل و ئەڵمانیا لە ریزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانەوە دێن کە زۆرترین خواستیان لەسەر کڕێنی بلیەتەکان هەبووە.