Yunus Kaymaz
19 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی تۆپی باسکەی ئەمریکا (NBA)دا، یانەی گۆڵدن ستەیت وەریوۆرز بە ئەنجامی ١٢٣-١٠٩ خاڵ لە یانەی لۆس ئەنجلۆس لاکیرس-ی بردەوە.
وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ی خولەکە، بە دوو یاری دەستی پێ کرد و لە یەکەم یاری خۆیدا، یانەی گۆڵدن ستەیت رووبەڕووی لۆس ئەنجلۆس لاکیرس بووەوە.
ئەستێرەی یانەی وەریوۆرز، ستیڤن کاری لەم یارییەدا کە بە یاری دێربی کالیفۆرنیا ناسراوە، بە تەنیا توانی ٣٣ خاڵ تۆمار بکات و رۆڵێکی بەرچاوە ببینێت لە سەرکەوتنی یانەکەیدا.
بەم ئەنجامەش پاڵەوانی وەرزی رابردوو، یانەی گۆڵدن ستەیت وەریوۆرز لە یەکەم یاری وەرزی نوێدا توانی سەرکەوتن تۆمار بکات.
لە یارییەکی دیکەدا، یانەی بۆستن سێڵتیکس کە وەزی رابردوو توانیبووی خۆی بگەیەنێتە یاریی کۆتایی، بە ئەنجامی ١٢٦-١١٧ خاڵ لە فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز-ی بردەوە.
یاریزای یانەی بۆستن سێڵتیکس، جەیسۆن تاتۆم بە تۆمارکردنی ٣٥ خاڵ رۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنی یانەکەیدا گێرا.