Hüseyin Burak Demirer
06 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
یانەی فینیکس سەنز لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی باسکەی ئەمریکا (NBA) بە ئەنجامی ١٢١-١١٤ خاڵ لە یانەی دێنڤێر نوگێتس بردەوە ئەنجامی زینجیرەکەی گۆڕی بۆ ٢-١.
یارییەکانی هەڵاوێردی NBA بە دوو یاری بەردەوام بوو. یانەی میواندار سەنز یەکەم بردنەوەی خۆی بەرامبەر بە نوگێتس پێشەنگی کۆنفرانسی رۆژئاوا تۆمار کرد، بەمەش ئەنجامی زینجیرەکەی گۆڕی بۆ ٢-١. هەریەک لە یاریزانان دیڤین بووکەر و کیڤن دورانت بەیەکەوە ٨٦ خاڵیان بۆ یانەی فینیکس سەنز دەستەبەر کرد.
لە یارییەکی دیکەی قۆناغی پێش کۆتاییدا یانەی بۆستن سێڵتیکس بووە میوانی یانەی فیلادلفیا ٧٦ و یارییەکەی بە ئەنجامی ١١٤-١٠٢ خاڵ لێ بردەوە، بەمەش لەزنجیرەکەیدا بە ئەنجامی ٢-١ پێشکەوتنی بەدەست هێنا.