Yunus Kaymaz
04 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی یانەی گۆڵدن ستەیت واریۆز، ئاندرو ویگینس کە لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانیی تۆپی سەبەتەی ئەمریکا (NBA)ەوە داواکاری بۆ بەخشینی لە وەرگرتنی ڤاکسین رەتکرایەوە، ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت.
راهێنەری سەرەکی یانەی گۆڵدن ستەیت واریۆز، ستیڤ کیر لە دوای راهێنان لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو یاریزانە کەنەدیە ٢٦ ساڵانە ڤاکسینەکەی وەرگرتووە و ئیدی ئەو بابەتە داخراوە.
ئیدارەی (NBA) داواکەی ویگینس-ی رەت کردەوە کە داوای کردبوو بە هۆکاری ئایینی لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ببەخشرێت، ئەوەشی خستبووەڕوو هەتا ڤاکسینەکە وەرنەگرێت، ناتوانێت لە یارییەکانی ناو یاریگادا درێسەکی بپۆشێت.
هاوکات ئیدارەی (NBA) بڵاوی کردەوە کە رێژەی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە خولەکەدا گەیشتووەتە سەدا ٩٠ و رێکاریان بەرامبەر ئەو یاریزانانە گرتووەتەبەر کە ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە.