جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

رەزامەندبوون لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر/بایۆنتێک بۆ منداڵان

- فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر/بایۆنتێک بۆ کەسانی ١٢-١٥ ساڵ.

Islam Doğru  | 11.05.2021 - نوێکردنەوە : 11.05.2021
 رەزامەندبوون لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر/بایۆنتێک بۆ منداڵان

New York

نیویۆرک - AA

فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA)، رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینەی کۆرۆنا بۆ کەسانی ١٢-١٥ ساڵ کە لەلایەن کۆمپانیای ئەمریکی فایزەر و کۆمپانیای بایۆتەکنەلۆجی ئەڵمانی بایۆنتێک بەرهەمهێنراوە.

بریکاری کۆمیسەری فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، دکتۆر جانێت ودکۆک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە داتاکانی ڤاکسینی فایزەر/بایۆنتێک زۆر بەوردی تاقیکراوەتەوە و رایگەیاند ''فراوانکردنی تەمەنی ڤاکسین پەتاکە تەواو دەکات و ئاسانکارییمان بۆ دەکات لە ئاساییبوونەوەی ژیانمان''.

دکتۆر جانێت ودکۆک باسی لەوە کرد کە دوای تەواوکردنی پرۆسەی پەسەندکردنی ڤاکسینەکە لەگەڵ کردنەوەی خوێندنگەکان لە پاییزدا لە ویلایەتەکداندا، دەست دەکرێت بە پێدانی ڤاکسین بە خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی.

سبەی لیژنەی ئامۆژگاری ڤاکسین لە ناوەندەکانی کۆنترۆڵ و بەرگرتن لە نەخۆشییەکان (CDC)، کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ پێدانی ڤاکسینی فایزەر/بایۆنتێک بە منداڵان دەکات و ئەگەر رەزامەندی بدرێت لەسەری ئەوا لە ماوەی چەند رۆژێکدا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی دۆزەکانی ڤاکسینەکە.

کۆمپانیاکانی فایزەر و بایۆنتێک لە ٢٥ی ئاداری رابردوودا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەدابوو کە دەست دەکەن بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر منداڵانی شەش مانگ بۆ ١١ ساڵ.

ماوەیەک لەمەوبەر فایزەر/بایۆنتێک رایانگەیاند کە کاریان لەسەر دوو هەزار و ٢٦٠ کەسی تەمەن ١٢ بۆ ١٥ ساڵان کردووە و سەدا ١٠٠ کاریگەری هەبووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن