Zana Natık Kerem
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر راگەیاند.
لەوبارەیەوە کۆمپانیای گشتیی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێدوایستییە پزیشکییەکان سەربە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی دۆزەکان بکات و تێیدا ھاتووە:
"ڤاکسینەکان لە رێگای ساردکەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنکە و فەرمانگەکانی تەندروستیی لە پارێزگاکانی عێراق و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کراون".
لە ١١ی مانگی نیسانی رابردوودا، یەکەم کاروانی ڤاکسینی فایزەر لە ئەمریکاوە گەیشتبووە عێراق.