Burcu Çalık Göçümlü
29 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرانسەری تورکیا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، ١٥ ملیۆنی تێپەڕاند.
تورکیا بەچڕی بەردەوامە لەسەر بەرنامەی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا و هاووڵاتییان دەتوانن لەنێوان ڤاکسینەکانی سینۆڤاک و بایۆنتێک-دا، ئەوەیان هەڵبژێرن کە دەیانەوێت.
بەپێی ئەو داتایانەی سات بە سات لە ماڵپەڕی "covid19asi.saglik.gov.tr"ی وەزارەتی تەندروستییدا بڵاودەکرێنەوە، تا کاتژمێر ١٢:٢٣ی ٢٩ی حوزەیران، ٣٣ ملیۆن و ٨٦٥ هەزار و ٨٨٦ کەس دۆزی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ١٥ ملیۆن و ١٢٧ هەزار کەسی دیکە دۆزی دووەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، بەوەیش تێکڕای ئەو ڤاکسینەی لە هاووڵاتییان دراوە گەیشتووەتە ٤٨ ملیۆن و ٨٦٦ هەزار و ١٣ کەس.