Gazi Nogay,Abdullah Shukur
09 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2019
سامسون - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند : "لە سووریا لەلایەک بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە، لەلایەک وەک گوتمان لەگەڵ ئەمریکادا کاردەکەین بۆ ئەوەی رێڕەوی تیرۆر لەوێ لەناوبەرین و، لەبری ئەوە رێڕەوی ئاشتیی یان ناوچەی ئارام دروست بکەین. بەڵام پرۆسەی ئەو کارە وەک منبج نابێت، رێگە بەوە نادەین. بەدڵنیاییەوە رێگە بە سەرقاڵکردن نادەین. چونکە ئەوە بەلای ئێمەوە بابەتێکی ئەمنیی زۆر گرنگە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو بەمەبەستی بەشداریکردن لە ١١یەمین کۆنفرانسی باڵیۆزەکان بە بۆنەی ١٠٠یەمین ساڵیادی خەباتی نەتەوەیی، سەردانی شاری سامسون کرد و لە ھۆتێلێکی ئەم شارەدا لە خوانێکدا لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوەکانی مەدەنی و قوتابیان کۆبووەوە.
چاوشئۆغڵو گوتی: "لەگەڵ ئەمریکا کاردەکەین بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا. بەڵام قۆناغی ئەم کارە وەک منبج نابێت. ھەرگیز رێگە بە قۆناغێکی سەرقاڵکردن نادەین".
مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا گوتیشی: "لە سووریا لەلایەک بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە، لەلایەک وەک گوتمان لەگەڵ ئەمریکادا کاردەکەین بۆ ئەوەی رێڕەوی تیرۆر لەوێ لەناوبەرین و، لەبری ئەوە رێڕەوی ئاشتیی یان ناوچەی ئارام دروست بکەین. بەڵام پرۆسەی ئەو کارە وەک منبج نابێت، رێگە بەوە نادەین. بەدڵنیاییەوە رێگە بە سەرقاڵکردن نادەین. چونکە ئەوە بەلای ئێمەوە بابەتێکی ئەمنیی زۆر گرنگە".
مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی ھەڵگرتنی ڤیزا لەگەڵ وڵاتی رووسیا گوتی: "ئێستا لەگەڵ رووسیادا ڤیزا ھەڵدەگرین. ئەمە یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی سیاسەتی دەرەوەمان. ئینشائەڵڵا لە دوای ھەڵگرتنی ڤیزا بە تەواوەتی ھەنگاو بە ھەنگاو گەشتی فڕۆکەکان دەستپێدەکاتەوە".
چاوشئۆغڵو لەبارەی سەربەستی ڤیزا لە نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپادا گوتی: "کار دەکەین بۆ ھەڵگرتنی ڤیزاکان بە شێوەی بەرامبەر. لە ١ی ئەیلوولەوە، وڵاتانی ئازەربایجانیش ڤیزا لەسەر ھاووڵاتییانی تورکیا ھەڵدەگرێت.. بۆ جێبەجێکردنی سەربەستی ڤیزا لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا ٧٢ رێنمایی ھەبوو، ئێمە ٦٦یمان جێبەجێ کرد. بۆ شەش رێنماییەکەی دیکە، سەرکۆمارمان فەرمانی پێویستی داوە. وەزارەتی دەرەوە و داد کار دەکەن".