Lale Köklü,Erdal Türkoğlu,Hemın Othman Mohammed
09 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2019
هاتای - AA
له كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازیدا له شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی هاتای، ته‌قینه‌وه روویدا.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، كۆگاكه له نزیك یاریگای تایفور سۆكمه‌ن بووه له ره‌یحانلی و، به هۆكارێك كه هێشتا نه‌زانراوه ته‌قینه‌وه تیایدا روویداوه.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان، رووداوه‌كه كوژراو و برینداری لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ته‌نیا ئاگر له چه‌ند به‌شێكی كۆگاكه كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و كۆگایه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تێدا رووداوه كه‌وتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه، وه‌ك رێوشوێنێكیش هه‌ندێ خانووی ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵكران.
له ناوچه‌كه كه رێوشوێنی ئه‌منیی تێدا گیراوه‌ته‌به‌ر، ناو به ناو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی لێ ده‌بیسترێت.