توركيا

وێستگەی وەرگرتنی تەوژمی تورکیا لەسەدا ٩٥ی کارەکانی تەواو بووە

وێستگەی وەرگرتنی کییکۆی تایبەت بە هێڵی گازی سروشتی تەووژمی تورکی لەسەدا ٩٥ی کارەکانی تەواو بووە

Firdevs Yüksel, Rewa Mahmood Hasan  | 14.08.2019 - نوێکردنەوە : 15.08.2019
وێستگەی وەرگرتنی تەوژمی تورکیا لەسەدا ٩٥ی کارەکانی تەواو بووە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

لەچوارچێوەی پرۆژەی گواستنەوەی گازی سروشتی رووسی بە تورکیا و گەیاندنی بە ئەورووپا، لەسەدا ٩٥ی کارەکان بۆ دروست کردنی وێستگەی وەرگرتنی کییکۆی لە کەناری شاری تراکیا کۆتایی هاتووە.

لە راگەیەندراوێکی پرۆژەی تەووژمی تورکیدا هاتووە کە کارەکانی پرۆژەکە بەو شێوەیەی پلانی بۆ دارێژرابوو بەڕێوەدەچێت و تەوژمی گازی سروشتی بەشێوەیەکی گونجاو لە کۆتایی ٢٠١٩دا دەستپێدەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە وێستگەی وەرگرتنی وزەی تەوژمی تورکی لە ناحیەی کییکۆی سەربە ناوچەی تراکیا لەم نزیکانەدا دەکەوێتە کار. بە دەستبەرکاربوونی وێستگەگەش گازی سروشتی بەبێ ئەوەی داخڵ بە تۆڕی گەیاندنی تورکیا ببێت سەرەتا تەوژم، پلەی گەرمی و پێکهاتەکەی دەپێورێت. ئاشکراش کراوە کە تەووژمی تورکی ساڵانە توانای گواستنەوەی ٣١.٥ ملیار مەترسێجا گازی سروشتی هەیە. ئەم پێوانەیەش ساڵانە خواستی ١٥ ملیۆن خانە پڕ دەکاتەوە.

هێڵی بۆری گازی سروشتی تەووژمی تورکی کە گازی سروشتی رووسی بەرەو ئەورووپا دەگوێزێتەوە، لە دوو هێڵ پێکدێت کە هەریەکەیان ساڵانە توانای گواستنەوەی ١٥.٧٥ ملیار مەترسێجا گازی سروشتی هەیە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın