توركيا

لێدوانی سەرکۆماری تورکیا لەبارەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان، دەبینە یەکێک لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیهان بە پەنجەی دەست هەژمار دەکرێن. ئامانجی ئێستا ئەوەیە، لەگەڵ رووسیا دەست بە بەرھەمھێنانی ھاوبەش بکەین".

Abdullah Shukur, Zafer Fatih Beyaz  | 15.07.2019 - نوێکردنەوە : 19.07.2019
لێدوانی سەرکۆماری تورکیا لەبارەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان، دەبینە یەکێک لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیھان بە پەنجەی دەست ھەژمار دەکرێن. ئامانجی ئێستا ئەوەیە، لەگەڵ رووسیا دەست بە بەرھەمھێنانی ھاوبەش بکەین".

ئەردۆغان بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە کرد و لە میانیدا گوتارێکی پێشکەش کرد.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە کڕینی سیستەمی بەرگریی S-400 کرد و گوتی: "دەستمان بە کڕینی S-400 کردووە. گوتیان 'ناتوانن بیکڕن'، ئەمڕۆ فڕۆکەی ھەشتەمیش ھات. ئینشائەڵڵا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا خاڵی کۆتایی دادەنێین".

ئەردۆغان ھەر لەبارەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400 گوتی: "لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان، دەبینە یەکێک لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیھان بە پەنجەی دەست ھەژمار دەکرێن. ئامانجی ئێستا ئەوەیە، لەگەڵ رووسیا دەست بە بەرھەمھێنانی ھاوبەش بکەین".

ئەردۆغان باسی لە کودەتا شکستخواردووەکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی کرد کە سێ ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ئەنجامیاندا، گوتی: "تا پۆلیس و دەزگای ھەواڵگریی و سەربازیی پەیوەست بە دەوڵەت و گەلمان ھەبێت ئەوا ھیچ ھێزێک ھەوڵی داگیرکاری ھاوشێوەی ١٥ی تەمووز نادات".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ گوتی: "پاککردنەوەی دامەزراوەکانی حکوومی لە فەتۆ و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە و رێگری لە دروستبوونەوەی پێکھاتەی ھاوشێوە لە نێو دەوڵەت زۆر گرنگە".

ئەردۆغان گوتیشی: "بەرپرسیارێتی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە ئەو سیستەمە لەناو ببەین کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ فەتۆ بەخێو دەکات. بۆ ئەمەش پێویستە سیستەمێک لەسەر بنەمای شیاوبوون بنیات بنرێت".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "لەگەڵ بەرەنگاربوونەوە لە دژی فەتۆ، سەرھەڵنەدانەوەی ئەو ھەڵانەی کە فەتۆی گەورە کرد، پێویستییەکی گرنگە (مەرجە). سەرکەوتنی ئەم ھەنگاوانەی ئەمڕۆ ھاوێژراوە، پەیوەستە بەو سەرکەوتننانەی کە لەم بوارەدا بەدیدەھێنرێت".




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın