گوتاری ئەردۆغان بەبۆنەی رۆژی یەکێتی نەتەوەیی و دیموکراسی ١٥ی تەمووز
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400 رایگەیاند: "پشتیوان بەخوا، لە نیسانی ٢٠٢٠دا، بە تەواوی لە شوێنەکانی خۆیان جێگیر دەکرێن".
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400 رایگەیاند: "پشتیوان بەخوا، لە نیسانی ٢٠٢٠دا، بە تەواوی لە شوێنەکانی خۆیان جێگیر دەکرێن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی لە پرۆگرامێکی تایبەت بە بۆنەی رۆژی یەکێتی نەتەوەیی و دیموکراسی ١٥ی تەمووز کە لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک رێکخرابوو، پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ھیچ تۆڕێکی ناپاک و ھیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی ھەرگیز ناتوانێ یەکێتی و برایەتیمان تێکبدات".
رەجەب تەیب ئەردۆغان سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە لە دژی ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز وەستاونەتەوە و گوتی: "سڵاو لە ھەر تاکێکی ئەو گەلە قارەمانە دەکەم کە لە ١٥ی تەمووز بۆ پاراستنی داھاتوو و سەربەخۆیی وڵاتەکەمان لە دژی فڕۆکە و تانکەکان و فیشەک وەستانەوە".
ئەردۆغان گوتیشی: "لێرەوە بە تایبەتی بە ناوی خۆم و گەلەکەم سوپاسی راگەیاندنەکان و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رۆشنبیرەکانمان دەکەم کە لەو شەوەدا(١٥ی تەمووز) ھەڵوێستێکی نموونەییان بە جیھان نیشاندا".
رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: "لە کودەتاکانی پێشوودا ھەرچەندە ھێرش دەکرایە سەر ئیرادەی گەل و گیانی پەرلەمان، بەڵام بینای پەرلەمان بۆردومان نەکرا. ئەو ناپاکانەی ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووزیان دا، ئەم کارەشیان کرد (بۆردومانکردنی پەرلەمان)".
ئەردۆغان ھەر لەبارەی ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز گوتی: "تا ئێمە بەگەلەوە پشتیوانی لە نیشتمانمان، ئاڵاکەمان، دیموکراسی و دەوڵەت و بانگدانمان (بانگی نوێژ) بکەین و خۆمان بە خاوەنیان بزانین، ئەوا دەستی ھیچ ھێزێک بە پشتیوانی خودا ناگاتە ئەو شوێنانە".
ئەردۆغان لەبارەی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400 راشیگەیاند: "پشتیوان بەخوا، لە نیسانی ٢٠٢٠دا، بە تەواوی لە شوێنەکانی خۆیان جێگیر دەکرێن".