Doğa Kırmızıoğlu
08 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
یانەی فینیکس سەنز لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی باسکەی ئەمریکا (NBA)دا، بە ئەنجامی ١٢٩-١٢٤ خاڵ لە یانەی دێنڤێر نوگێتس-ی بردەوە و ئەنجامی زینجیرەکەی گۆڕی بۆ ٢-٢.
یاریزانی یانەی دێنڤێر نوگێتس، نیکۆلا جۆکیچ وێڕای ئەوەی بەتەنیا توانی ٥٣ خاڵ کۆبکاتەوە و ١١ ئەسیست تۆمار بکات، نەیتوانی ببێتە فریادڕەسی یانەکەی.
لە یارییەکی دیکەی هەمان قۆناغدا، یانەی بۆستن سێڵتیکس بە هەوڵی یاریزانی بەتوانا، جەیمس هاردن سەرکەوتنی بەسەر یانەی فیلادلفیا ٧٦ بەدەستهێنا.
سێڵتیکس میوانداریی یانەی فیلادلفیا ٧٦-ی کرد و یارییەکەی بە جیاوازیی تاکە خاڵێک ١١٥-١١٦ لێبردەوە، بەمەش یانەی سێڵتیکس ئەنجامی زینجیرەکەی یەکسانکردەوە بۆ ٢-٢.
یاریزانی سێڵتیکس، جەیمس هاردن ئاستێکی بەرزی لە یارییەکەدا پێشکەش کرد و توانی ٤٢ خاڵ کۆبکاتەوە.