ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی لە میانی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفدا توانی بە ئەنجامی ٣ بە ١ لە هەڵبژاردەی هندۆراس بەرێتەوە، هەڵبژاردەی ئوستڕالیا بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ سەرکەوت.
ئوستڕاڵیا بۆ یاری گەڕانەوەی نێوانیان لە یاریگای ئانزی شاری سیدنی میوانداریی هەڵبژاردەی هندۆراسی کرد. یاری چوونی نێوان هەردوو بە یەکسانبوون بە بێ گۆڵ کۆتایی هاتبوو.
مایەڵ جێدیناک لە رێگەی تۆمارکردنی سێ گۆڵەوە، دووانیان بە لێدانی سزا، توانی هەڵبژاردەی ئوستڕاڵیا بگەیەنێتە جامی جیهانیی ٢٠١٨ کە بڕیارە لە رووسیا بەڕێوەبچێت. تاکە گۆڵەکەی هەڵبژاردەی میوانیش لە خولەکی ٩٠دا ئەڵبێرتۆ ئەلیس تۆماری کرد.
دوایین هەڵبژاردە کە هاوکات هەڵبژاردەی ٣٢ەمینە سەردەکەوێت بۆ مۆندیال، دوای یاریی نێوان پیرۆ-نیوزلەندا کە بڕیارە سبەی پێنجشەممە ئەنجامبدرێت، دەردەکەوێت.