Sangar Hamad Azeez
14 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2016
بەپێچەوانەی تەواوی پێشبینییەکان، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن شکست بە هەڵبژاردەی بەلجیکا بهێنێت.
له یارییهكانى كۆمهڵهى پێنجهم شەوی رابردوو هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و ئیتاڵیا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانى به دوو گۆڵى جیاكیرینى و گرازیانۆ پیلێ کە لە خولەکەکانی ٣٢ و ٩٢ تۆماری کردن، بهربهستى بهلجیكا ببڕێت و كاروانى یارییهكانى به بردنهوه دهست پێ بكات.
لە یارییەکی دیکەشدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە تاکە گۆڵی جێرارد پیکی، توانی لە هەڵبژاردەی کۆماری چیک بباتەوە. بەهەمان شێوەش هەردوو هەڵبژاردەی ئیرالەندا و سوید لە کۆمەڵەی پێنجەم رووبەڕووی یەک بوونەوە و یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.