Sangar Hamad Azeez
20 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2016
شەوی رابردوو دوایین یارییەکانی گرووپی "A" لە جامی یۆڕۆ ٢٠١٦ بەڕێوە چوو و تێیدا هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و سویسڕا سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو.
لە یاری یەکەمدا هەردوو هەڵبژاردەی سویسڕا و فەڕەنسا رووبەڕووی یەک بوونەوە و یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە یاریی دوومیشدا هەڵبژاردەی ئەلبانیا بە ئەنجامی ١-٠ لە هەڵبژاردەی رۆمانیای بردەوە.
دوای کۆتاییهاتنی یارییەکانی گرووپی "A"، هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە ٧ خاڵ و هەڵبژاردەی سویسڕا بە ٥ خاڵ بۆ قۆناغی دووەم سەرکەوتن و هەڵبژاردەکانی ئەلبانیا و رۆمانیاش ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.