Muhammet Ali Kemal
28 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2016
لەچوارچێوەی یارییەکانی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، لە یاری رۆیشتن یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی توانی بە گۆڵیکی بێ بەرامبەر بەسەر یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانیدا سەرکەوت.
یارییەکە لە یاریگای ڤیسێنتی کاڵدیرۆنی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوەچوو، لە خولەکی ١١دا یانەی خاوەن ماڵ لەڕێگەی گۆڵێکی یاریزان سۆڵەوە، پێشکەوتنی تۆمار کرد.
لەدوای گۆڵەکە، ئەتلەتیکۆ مەدرید هێڵی بەرگری پتەو کرد و هیچ بۆشاییەکی نەدا بەدەست یانە ئەڵمانییەکەوە کە بەدوای گۆڵی یەکسانکردنەوە بوو. یانەی خاوەن ماڵ لەڕێگەی هەریەک لە گریزمان و سۆڵەوە، هێڵی هێرشبردنی بەهێزکردبوو، بەراورد بە یانەی میوانیش زیاتر رێکخراو دەردەکەوت. بەو شێوەیەش یانە ئیسپانییەکە توانی گێمی یەکەم لە بەرژەوەندی خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر کۆتایی پێ بهێنێت.
لە گێمی دووەمدا هەردوو یانەکە، بێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە ریزەکانیاندا ئەنجام بدەن، دەستیان بە یاریکردن کردەوە. لەم گێمەدا بایەرن میونخ توانی خێرایی یاریزانانی گێمی یەکەمی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەڕێگەی فشارەکانی بۆسەر یاریزانانی یانە ئیسپانییەکە، کەم بکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی لەڕێگەی ئەو هێرشانەوە کە ئەنجامی دا توانی مەترسی بۆسەر گۆڵی ئەتلەتیکۆ مەدرید دروست بکات.
یاری گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانەکە، ئەو تیپە دیاری دەکات کە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان، رۆژی سێشەممەی داهاتوو، سێی ئایار لە یاریگای ئاڵیانز ئارێنا ئەنجام دەدات.