Mohammed Baqi Hussein
04 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
ئیدلب - AA
له هێرشی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ددا بۆسه‌ر شاره‌دێی خان شه‌یخونی سه‌ربه ئیدلب به گازی كلۆر، لانیكه‌م 16 كه‌س کوژران‌و زیاتر له 100 كه‌س كاریگه‌ریی گازه‌كه‌یان به‌ركه‌وت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رپرسانی به‌رگریی مه‌ده‌نیی ئیدلب وه‌رگیراوه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێم به گازی كلۆر هێرشیكردووه‌ته سه‌ر شاره‌دێی خان شه‌یخون.
له هێرشه‌كه‌دا، 16 كه‌س کوژران و زیاتر له 100 كه‌س كاریگه‌ریی گازه‌كه‌یان به‌ركه‌وت كه سه‌رجه‌میان سڤیلن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریگه‌ریی گازه‌كه‌یان به‌ركه‌وتووه، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه كران.
شه‌وی رابردووش رژێم به گازی كلۆر هێرشی كرده‌سه‌ر شارەدێی ئەلهابیتی سەربە ئدلیب و له‌ئه‌نجامدا، 20 كه‌س كاریگه‌ریی گازه‌كه‌یان به‌ركه‌وت.