Sercan Küçükşahin
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
قایسه‌ری - AA
له ئه‌نجامی هه‌ڵدێرانی پاسێك له شارۆچكه‌ی سارز سه‌ر به قایسه‌ری، ٢٩ كه‌س برینداربوون.
به پێی زانیارییه‌كان رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قایسه‌ری-مه‌رەش روویداوه.
دوای گه‌یشتنی زانیاریی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، هێزه‌كانی پۆلیس و جه‌ندرمه، تیمه‌كانی ته‌ندروستیی و ئاگركوێژنهوه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌دا ٢٩ كه‌س برینداربوون.
له نێو برینداره‌كاندا، ١٠یان له شوێنی رووداوه‌كه چاره‌سه‌ر كران و ١٩ی دیكه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه گوازرانه‌وه و ئه‌وانه‌شی به سه‌ختی بریندار بوون، دوای فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی به هێلیكۆپته‌ری ئامبوڵانس ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوه‌ندی قایسه‌ری كران.
سه‌رنشینانی پاسه‌كه قوتابیان و خوێندكارانی كۆرسی فێربوونی قورئان بوون و به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتێک بۆ ئیستانبوڵ به‌رێگاوه بوون.