İlkay Güder,Rewa Mahmut Hasan
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی سێقۆڵی تورکیا، رووسیا و ئێران لەسەر پرسی سووریا لە ٢٢ی تشرینی دووەمدا سەردانی شاری سۆچی رووسیا دەکات.
بە پێی زانیارییەکان دوای کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە لووتکەی سۆچیدا دوای نۆ رۆژ جارێکی تر کۆدەبنەوە.
تورکیا و رووسیا بە بەشداری ئێران لە ٢٢ی تشرینی دووەم رۆژی چوارشەممە، لەسەر پرسی سووریا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە.
چاوەڕێ دەکرێت سەرکۆماری ئێران روحانیش بەشداری بکات لە کۆبوونەوەکەدا.
ئەمساڵ ١٣ جار ئەردۆغان و پوتین پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجام دا، بۆ شەشەم جاریشە کۆدەبنەوە پێکەوە.