Nazlı Yüzbaşıoğlu,Tuğrul Çam,Ramal Abdullah Mahmood
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو بە ئاماژە دان بەوەی دروستبوونی کێشە لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە، رایگەیاند: "یەکێکیان پڕچەککردنی یەپەگە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانە لەلایەن ئەمریکاوە و هەماهەنگییە لەگەڵیان و کە دواتر بەبەردەوامی ئەو چەکانە کە بە دەست (چەکدارانی) پەکەکەوە بوون دەستیان بەسەرداگیراوە، واتا ئەو چەکانە لە دژی تورکیا بەکارهێنراون. وێڕای ئەوەی چەندین جار هۆشداریمان داوە بەداخەوە ئەمریکا بەردەوامە لەسەر ئەو سیاسەتە. لەلایەکی دیکەیشەوە چالاکییەکانی فەتۆ لە ئەمریکا و دۆسیە نەکردنەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە فەتۆ، نەگرتنەبەری رێوشوێنەکان بە پێی پێویست بەگوێرەی داواکارییەکانمان تاکو ئەمڕۆ کاریگەری کردۆتە سەر هەستی گەلی تورک بەرامبەر ئەمریکا. بارگرژیشی خستە ناو پەیوەندییەکانمان".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە بارەی بوودجەی وەزارەتەکەیەوە گوتارێکی لە هۆڵی لیژنەی بوودجە و پلانی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی تاوتوێکردنی بوودجەی ٢٠١٨ی وەزارەتی دەرەوە پێشکەش کرد.
چاوشئۆغڵو لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکاوە، گوتی: "نهێنی لەوە دانییە کە بە قۆناغێکی بەکێشەدا تێپەڕین لەگەڵ ئەمریکا".
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو بە ئاماژە دان بەوەی دروستبوونی کێشە لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە، رایگەیاند: "یەکێکیان پڕچەککردنی یەپەگە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانە لەلایەن ئەمریکاوە و هەماهەنگییە لەگەڵیان و کە دواتر بەبەردەوامی ئەو چەکانە کە بە دەست (چەکدارانی) پەکەکەوە بوون دەستیان بەسەرداگیراوە، واتا ئەو چەکانە لە دژی تورکیا بەکارهێنراون. وێڕای ئەوەی چەندین جار هۆشداریمان داوە بەداخەوە ئەمریکا بەردەوامە لەسەر ئەو سیاسەتە. لەلایەکی دیکەیشەوە چالاکییەکانی فەتۆ لە ئەمریکا و دۆسیە نەکردنەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە فەتۆ، نەگرتنەبەری رێوشوێنەکان بە پێی پێویست بەگوێرەی داواکارییەکانمان تاکو ئەمڕۆ کاریگەری کردۆتە سەر هەستی گەلی تورک بەرامبەر ئەمریکا. بارگرژیشی خستە ناو پەیوەندییەکانمان".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە ئەو کێشانە بە رێگای گفتوگۆ چارەسەر دەکرێن و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپیش بەردەوام لە پەیوەندیدان. ئاماژەی بەوەشدا دوا سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بۆ ئەمریکا سوودبەخش بووە.
چاوشئۆغڵو سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە بە رێگای گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە بارەی ڤیزەوە گەیشتوونەتە خاڵێک، گوتیشی: "کێشەی ڤیزە شتێکی ناپێویست بوو و لە رووی دیپلۆماسییەوە هەڵوێستێکی بەجێ نەبوو. پێویست ناکا هاووڵاتییانی سڤیل سزا بدرێن. هەنگاوێکی گرنگمان بڕی، بەشێ زۆری کێشەکەمان چارەسەر کرد. پێموایە وردەکارییەکانی دیکە لە داهاتوو چارەسەر دەکەین".