16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2017
قاهیرە ــ AA
سوپای میسر رایگەیاند كە هێزەكانیان سێ چەكداری توندڕەویان لە پارێزگای باكووری سینا باكووری رۆژهەڵاتە ئەو وڵاتە كوشتووە و ٧٤ گۆمانلێكراوشیان دەستگیركردووە.
لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، گوتەبێژی سوپای میسر، عەقید تامر ریفاعی ئاماژەی بەوە داوە كە هێزەكانی سوپا لە میانی هێرشكردنە سەر ژمارەیەك حەشارگەی تیرۆریستان لە باكووری سینا، سێ چەكداری توندڕەویان كوشتووە، هەروەها ٧٤ کەسیان بە گومانی پشتیوانیكردن لە گرووپە توندڕەوەكان دەستگیركردووە.
بە پێی بەیاننامەكە لە میانی هێرشەكەدا، پێنج ئۆتۆمبێل و چوار حەشارگەی دروستكردنی بۆمبی چێنراو تێكشكێنراوە.
گرووپە توندڕەوەكان لە باكووری سینا بڵاوبوونەتەوە لەوانەش رێكخراوی ئەنسار بەیت ئەلمەقدس كە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا بەیعەتیان بە رێكخراوی داعش دا و دواتر ناوی خۆیان گۆڕی بۆ بەناو ویلایەتی سینا.