Salim Xemexan
16 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2017
ھەڵەبجە – AA
بە گوێرەی راگەیەنراوێکی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور کە وێنەیەکی دراوەتە ئاژانسی ئانادۆڵۆ، رۆژی ١٠ی ئەم مانگە دەست بەسەر ئەو حەبانەدا گیراوە. لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە "لە چوارچێوەی ھەوڵی ھێزەکانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردە دزێوو نەخوازراوەکان، ھیزەکانمان لە یاریدەدەریەتی ئاسایشی سەیدسادق لە بەرواری (١٠/١١/٢٠١٧)دا لەناو قەزای سەیدسادق-دا توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی نۆ ھەزار و ٥٩٧ پاکەت حەب لە جۆری (ترامادۆڵ) کە دەکاتە نۆ سەد ٥٩ هەزار ٧٠٠ دەنکە حەب کە لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵدا بووە".
لە راگەیەنراوەکەدا ھەروەھا ھاتووە "بۆ ئەو مەبەستەش بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور و بە پێی ماددەی ١٤ی مخدرات دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (د . ن . ع) و (س . ع . ڕ) دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە".
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لەماوەی ئەمساڵدا، دەستگیراوە بەسەر نزیکەی شەش ملیۆن دەنکە حەبی ترامادۆڵ و ھەشت کەسیش پەیوەست بە دۆسیەی ئەو حەبانەوە دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ ژمارەیەک کەسی تر دەرچووە.