Rewa Mahmut Hasan
03 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2017
دیاربەکر AA
لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە بەشی رادیۆلۆجی نەخۆشخانەی فێرکاری زانکۆی پزیشکی دیجلە لە دیاربەکر دوو کارمەند کەوتنە ژێر کاریگەریی دووکەڵەکەوە و دۆخی تەندروستیان تێکچوو.
بەپیی زانیارییەکان لەپاش ماوەیەکی کورت ئاگرەکە تەشەنەی کردووە بە بەشەکانی تری هەمان قاتی نەخۆشخانەکە و بەشی یەکەی فریاکەوتنی خێراشی پر کردووە لە دووکەڵ و نەخۆشەکان رەوانەی بەشەکانی تری نەخۆشخانەکە کراون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئاگرەکەدا، ٢ کارمەند بەهۆی دووکەڵەوە بارودۆخی تەندروستیان تێکچووە و لەهەمان نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کراوە. لە ئێستادا ئاگرەکە بەردەوامی هەیە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.