Mohammed Baqi Hussein
11 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2016
مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی یاریگای ڤۆدافۆن ئارێنا به‌ڕێوه‌چوو كه بڕیاره یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه تێیدا ئه‌نجام بدرێت، یاریی نێوان بهشیكتاش و بورسا سپۆر بێت.
قردێله‌ی یاریگاكه له‌لایه‌ن سهركۆمار و سهرۆكوهیزرانی توركیا و به‌شداربووانی دیكه‌وه قرتێنرا.
دوای كردنه‌وه‌ی یاریگاكه ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی مه‌راسیمه‌كه‌دا چووه نێو یاریگاكه.
سه‌رۆكی یانه‌ی بهشیكتاش فیكره‌ت ئۆرمان دوای پێشكه‌شكردنی گوته‌یه‌ك، رۆژنامه‌یه‌كی پێشكه‌شی سهركۆمار كرد كه به‌تایبه‌تی ئاماده‌كرابوو.
هاوكات هانده‌رانی یانه‌ی بهشیكتاش به جۆش و خرۆشه‌وه له ده‌وری یاریگاكه كۆبوونه‌وه.دوای مه‌راسیمه‌كه هانده‌ران هه‌وڵیاندا بچنه نێو یاریگاكه، به‌ڵام رێگه‌یان پێنه‌درا.