Hatice Şenses Kurukız,1 23
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازی كرد له هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان ئۆرهان گهنجهبهی، ئاژدا پهككان، ئیبراهیم تاتڵیسه‌س، یاڤوز بینگۆل، هولیا كۆچییت، جه‌نگیز كورتۆڵو، حه‌سه‌ن كاچان، جه‌مال هوناڵ، قادر چۆپدهمیر، سیبه‌ل جان، سه‌ردار گۆكهان، بوراك حه‌قی و ده‌مه‌ت تونجه‌ر و هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر و سیناریستان، مه‌همه‌ت بۆزداغ و عوسمان سۆیكوت.
به پێی زانیارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان له كۆشكی كۆماری به‌ڕێوه‌چووه و هونه‌رمه‌ندان پشتوانی خۆیان بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون دووپات كردۆته‌وه.
هونه‌رمه‌ندان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه سهركۆمار ئه‌ردۆغان خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌توانایه كه ده‌توانێت به‌سه‌ر هه‌موو سه‌ختیه‌كانی به‌رده‌م گه‌ل و ده‌وڵه‌تی توركیادا سه‌ركه‌وێت و به‌م بۆنه‌یه‌یشه‌وه پیرۆزبایی ساڵڕۆژی له دایكبوونیان لێ كردووه.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن-یش به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد.