Sangar Hamad Azeez
15 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ توپی پێ، لیۆنێل میسی دوای بەسەربردنی ماوەیەکی درێژ لەگەڵ خۆشەویستەکەی، ئەنتۆنێلا رۆکوزۆ دواجار بڕیاری دا هاوسەرگیری لەگەڵ بکات.
بە گوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا و ئەرجەنتین، لیۆنێل میسی لە هاوینی داهاتوودا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەنتۆنێلا رۆکوزۆ دەکات.
بە گوێرەی هەواڵەکان، میسی بڕیاریداوە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی لە شاری رۆزاریۆ لە ئەرجەنتین ئەنجام بدات و تیایدا زۆربەی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی وەرزشی بانگهێشت بکات.
میسی لە تەمەنێکی بچووکدا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ رۆکوزۆی ئامۆزای لوکاس سکاگیلادا هەبوو کە ناوبراو دۆستێکی نزیکی میسی-یە و بۆ ماوەیەکی درێژ پەیوەندییەکەیان بە نهێنی مایەوە.
دواتر لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لە سالێ ٢٠٠٩ بۆ کەناڵی ٣٣، میسی گوتی: "خۆشەویستێکم ھەیە و لە ئەرجەنتین دەژی و دڵخۆش و ئاسوودەم لەگەڵیدا".
میسی و رۆکوزۆ خاوەنی دوو منداڵن بە ناوەکانی تیاگۆ و ماتیۆ.