Sangar Hamad Azeez
01 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2016
سانتا کلارا- AA
خۆڵەمێشی تەرمی سەرکردەی کوبی فیدڵ کاسترۆ، دوای بڕینی ٨٠٠ کیلۆمەتر گەیەندرا یەکەم وێستگە کە شاری سانتا کلارایە.
رۆژی رابردوو کاتژمێر ٧:٠٠ بەیانی لە رێورەسمێکی شایستەدا خۆڵەمێشی تەرمی فیدڵ کاسترۆ لە نێو تابوتێکدا و بە یاوەری پاسەوانان گەیەندرا مەیدانی شۆرش لە هاڤانا و دواتر لە رێگەی شەقامی مالیکۆن بەرەو ناوچەکانی دەورووبەری کوبا جوڵەی پێکرا.
بە هەزاران هاووڵاتی کوبا لەسەر شەقامەکان وەستابوون و پێشوازیان لە تەرمی ناوبراو دەکرد و سلاویان لە خۆڵەمێشی تەرمەکەی دەکرد.
خۆڵەمێشی تەرمی کاسترۆ ئێوارەی دوێنێ گەیەندرا شاری سانتا کلارا و بە درێژایی شەو لە تەنیشت گۆڕی شای گیڤارە دانرا .
ئەمڕۆش خۆڵەمێشی کاسترۆ لە سانتا کلارا وە بەرەو شاری جاماگوێی دەبردرێت.
لە دواین ویشتگەشدا خوڵەمێشەکە بەرەو شاری سان تیاگۆ لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە دەبردرێت و لە رێورەسمێکدا لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.