Ramal Mahmood
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
لەشاری شیکاگۆ-ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دژی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ خۆپیشاندان ئەنجام درا.
خۆپیشاندەران دروشمەکانی "بەسە باڵایی سپی پێستان، ترەمپ رابگرن!"، "ترەمپ بەخێر نەهاتی بۆ شارەکەمان"، "ئێستا داکۆکی لە کۆچبەران و مسوڵمانان بکەن" بەرز کردبووەوە، هوتافەکانی "نا بۆ ترەمپ و رەگەزپەرستانی ئەمریکا"، "دەبێت ترەمپ بڕوات" و "ترەمپ سەرۆکی من نییە" دەگوتەوە.
لەکاتێکدا پۆلیس رێوشوێنی توندی گرتبووە بەر، دوو کەس لەلایەنگرانی ترەمپ بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی دەستییان دژایەتی خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی.
خۆپیشاندەران، لەدوای گوتەکانیان لە دژی ترەمپ کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.