Ekip,Muhammet Ali Kemal
27 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2018
شیکاگۆ - AA
لە ئەمریکا دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرە نایاساییەکان کە لەوەتی سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، بووەتە بابەتی سەرەکی مشتومڕەکانی رۆژەڤ، سەرەڕای ناڕەزایەتی ژمارەیەکی کەم لە هاووڵاتییان لە فڕۆکەخانەی گاری کە ٥٠ کیلۆمەتر لە ویلایەتی شیکاگۆوە دوورە، ژمارەیەک هاووڵاتیی دیپۆرتکرانەوە.
لەو دیپۆرتکردنەوەیەدا کە بە نهێنی بەڕێوەچوو، دەیان کۆچبەری نایاسایی کە لە هەریەک لە شیکاگۆ، باکووری ئیندیانا و میڵواولی دەستگیرکرابوون، لەرێگەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ۆڵد ئەتڵانتیکەوە، رەوانەی دەرەوەی ئەمریکا کران.
کاری دیپۆرتکردنەوەکە لەو بەشەی فڕۆکەخانەکە ئەنجامدرا کە فشاری زۆری نییە و تایبەتە بە فڕۆکە تایبەتەکان. ئەوەش بینرا کۆچبەرەکان کە ژمارەیەکیان لە ژنان پێکهاتبوون، بە دوو پاس کە هێزەکانی پۆلیس یاوەریی دەکردن، گەیەنرانە نەخۆشخانەکە، دەست و قاچیان کەلەبچە کرابوو.
دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرە نایاساییانە لەلایەن ژمارەیەک لە هاووڵاتییانەوە پرۆتیستۆ کرا و درووشمی ''ئەگەر دادپەروەریی نەبێت ئاشتی نابێت'' و ''کۆچبەران نەبوونایە هاوسەرەکەی ترەمپیش بوونی نەدەبوو''یان بەرزکردبوویەوە.
هاوکات کاربەدەستانی فڕۆکەخانەکە ئامێرەکانی بیناسازییان بۆ نێوان کۆچبەرەکان و خۆپیشاندەران گواستەوە بەمەبەستی رێگرییکردن لە وێنەگرتنی دیپۆرتکردنەوەکە.