Ömer Koparan,Mazın Asad
28 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
عەزاز - AA
ھەوڵی دزەکردنی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە شارۆچکەی ماری سەر بە شاری حەلەب، لە لایەن سوپای سووریای ئازادەوە رێگری لێکرا.
فەرماندەیەکی سوپای سووریای ئازاد بەناوی ئەبو ستایەف مانیغ لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند تیرۆریستانی پەیەدە/پەکەکە ھەوڵیان دا دزە بکەنە ناو ناوچەی تاوەیس لە باشووری شارۆچکەی ماری کە لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات رزگار کرابوو.
ئەبو ستایەف مانیغ روونیشی کردەوە کە ھەوڵەکە لە لایەن سوپای سووریای ئازادەوە رێگری لێکراوە و گوتیشی: "بەھۆیەوە شەڕوپێکدادان روویدا و لەمیانیدا، چوار تیرۆریست کوژران و ١٧ تیرۆریستی دیکەش بریندار بوون".
ئەو فەرماندەیەی سوپای سووریای ئازاد راشیگەیاند ئەو ھەوڵەی رێکخراوی تیرۆریستی ھەوڵێک بووە بۆ وەڵامدانەوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە لە لایەن سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد ئەنجام دەدرێت.
رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە ھەندێک خاڵەکانی عەفرین جاروبار ھەوڵی دزەکردن بۆ ناو ناوچەکانی سەر بە ھەردوو شارۆچکەی عەزاز و ماری دەدات. ھاوکات رێکخراوەکە، ھاوەن ئاراستەی یەکەکانی نیشتەجێ لە ناوچەکانی قەڵغانی فورات دەکات.