Emin Tezerdi,Rewa Mahmut Hasan
28 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
ئادیامان - AA
لە میانی گواستنەوەی کاروانێکی سەربازیی لە شاری ئادیامان و شارۆچکەی گۆلباشی، هاووڵاتییان بە مەبەستی پشتگیریکردن لە سەربازەکان رژانە سەر شەقام.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا چەندین پاس و زرێپۆشی سەربازی، بە مەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە یەکەی کۆماندۆی تایبەتی جەندرمەی ئەرزەڕۆم-ەوە بەرەو شاری کلیس بەڕێ کەوتن.
کاروانە سەربازییەکە لە رێوشوێنێکی ئەمنیدا بەڕێکراو ژمارەیەک هاووڵاتییش بۆ نیشاندانی پشتگیریی لە شەقامەکان کۆبوونەوە و دروشمی، شەهیدان نامرن-یان دەگووتەوە.