Abdullah Shukur
17 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2017
مەرەش - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "عەفرین لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، منبج لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، گرێ سپی، رەسولیان و قامشلۆ لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، لە شەمزیانانەوە تا چیای یایلە گشت سنوورەکانمان لە تیرۆریستان پاکدەکەینەوە. رێگە نادەین ھێلانەی تیرۆر لە ژێر سنوورەکانمان دابنێن".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشدایکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پڕۆژەیەک لە شاری کارەمان ناوەندی پارێزگای مەرەش وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "بەشێک لە ھێزەکان دەیانەوێ ئەو جوگرافیایەی ئێمە بە سیناریۆی جیاواز بگۆڕن. چەند دەسەڵاتێکی ناوچەکەش پشتیوانی لەو ھێزانە دەکەن. رێکخراوکانی تیرۆریستی بێ رەوشترین و خوێناویترین ئامێری ئەم یارییەن. ئێمە ئەم یاریەمان دیت و ھەنگاوی پێویست بۆ تێکدانی ئەم یاریانە دەنێین".
ئەردۆغان لەباری پێشھاتەکانی ناوچەکە رایگەیاند: "ھیچ کام لەو پێشھاتانەی کە لە دەوروبەری وڵاتەکەمان روودەدەن، لە یەکتری جیا نین (پەیوەندییان بەیەکەوە ھەیە)، ئامانجی کۆکوژی مرۆیی و شارستانی لە وڵاتی سووریا و بەردەوامی ستەمکاری لە قودس یەک شتە. قەیرانەکانی عێراق و یەمەن و کەنداوی عەرەبی لە چوارچێوەی ھەمان پڕۆژە دان".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە سنوورەکانی تورکیا لە تیرۆریستان پاکدەکەنەوە و گوتی: "عەفرین لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، منبج لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، گرێ سپی، رەسولیان و قامشلۆ لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە، لە شەمزیانانەوە تا چیای یایلە گشت سنوورەکانمان لە تیرۆریستان پاکدەکەینەوە. رێگە نادەین ھێلانەی تیرۆر لە ژێر سنوورەکانمان دابنێن".