Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
30 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ: ''ئەوەمان بە سەرجەم موخاتەبەکانمان گوتووە کە رێگە بە پێشهاتگەلێک نادەین کە لە عەفرین دژ بە تورکیا بەڕێوەبچن. لە سەرجەم کۆبوونەوەکاندا کە لەگەڵ ئەمریکا، رووسیا و ئێران ئەنجاممانداوە. رووداوەکانی ئەو ناوچانە رۆژەڤی سەرەکی ئێمەن. عەفرینیش رۆژەڤی سەرەکی ئێمەیە''.
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له مێزی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵودا، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوته‌بێژی حكوومه‌ت، بەکر بۆزداغ، باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ناوچه‌ی عه‌فرینی سووریا، بۆزداغ گوتی: ''ئەوەمان بە سەرجەم موخاتەبەکانمان گوتووە کە رێگەی بە پێشهاتگەلێک نادەین کە لە عەفرین دژ بە تورکیا بەڕێوەبچن. لە سەرجەم کۆبوونەوەکاندا کە لەگەڵ ئەمریکا، رووسیا و ئێران ئەنجاممانداوە. رووداوەکانی ئەو ناوچانە رۆژەڤی سەرەکی ئێمەن. عەفرینیش رۆژەڤی سەرەکی ئێمەیە''.
بۆزداغ باسی له‌وه كرد كهمیپنی ره‌شكردنی توركیا له‌ئارادایه و، گوتی: "هه‌ندێ له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تيیه‌كان قسه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌ڵبه‌ست كه ' توركیا هاوكاری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌كات'. پاشان له رێگه‌ی ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆوه و، له رێگه‌ی دادگای توركیاوه و به‌و ته‌ڵه‌یه‌ی دایان‌نابوو هه‌ڵسان به سه‌لماندنی ئه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه. ئێستا له سیاسه‌تی توركیادا ئه‌و پارته كامه‌یه كه زۆرترین كات گوته‌ی 'توركیا هاوكاری رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌كات' به‌كارده‌هێنێت، جه‌هه‌په. كام سه‌رۆكی گشتیی، كڵچدارئۆغڵو. له‌كاتێكدا خۆیشی ده‌زانێت كه شتێكی له‌و شێوه‌یه بوونی نییه بۆی به‌كاریده‌هێنێت؟ ' بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ببێته یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هاوكاری تیرۆر ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی توركیا له دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێن. بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داببڕێت. بۆ ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێندرێت'. ئایا كه‌سێك ئه‌و كاره دژ به وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ره‌نجامێكی هه‌بێت؟"
هاوكات لەبارەى قۆناغی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و داواكاریانه‌ی پێشكه‌ش به كۆميسیۆنی لێكۆڵینه‌وه له كاروباری باری نائاسایی كراون، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆزداغ گوتی: "له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زیر ئه‌نجامدراون، هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌فته‌ی داهاتوو یان هه‌فته‌ی داهاتووتر ره‌نگه بڕیار بدرێت. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر ئه‌رك، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه. ئه‌وانه‌ی ناگه‌ڕێندرێنه‌وه له رێگه‌ی دادگاوه سه‌ردان ده‌كه‌ن و مافه‌كه‌یان ده‌ستده‌خه‌ن. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌درێن واتای كردنه‌وه‌ی دادگایان هه‌یه".
هه‌روه‌ها لەبارەی ئەوەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ گوتبووی چەک نادرێتە یەپەگە، بۆزداغ گوتی: "موخاتەبی ئێمە کێیە؟ ئەو سەرۆکەیە کە نوێنەرایەتی ئەمریکا دەکات، ترەمپە. بەڕێز ترەمپ موخاتەبی ئێمەیە، پنتاگۆن موخاتەبی ترەمپە، بە شێوەیەکی راستەوخۆ موخاتەبی ئێمە نییە. ئێمە وەک حکوومەت لەگەڵ بەڕێز ترەمپدا موخاتەبین. ئێمە پێویستە رەنگدانەوەی گوتەکانی لەسەر ئەرزی واقع ببینین. بەڕێز ترەمپ ئەو قسەیەی کردووە و بەدڵناییەوە ئێمە چاودێری ئەوە دەکەین کە لەسەر ئەرزی واقع چەک دەدرێت یان نا. ئێمە چاوەڕێین ئەو بەڵێنە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە''.