ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی تورکیا، بەکر بۆزداغ سەبارەت بە بانگەشەکانی سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند ''تێکی دا بەسەر یەکدا و بۆمبەکە بەدەستییەوە تەقییەوە. لەبەر ئەوەی کە ساختەرییەکەی، تۆمەت هەڵبەستنەکەی، درۆزنییەکەی، بێ رەوشتییەکەی ئاشکرابوو، لەوە دەسڵەمێتەوە کە ئەو پارچە کاغەزانە بداتە میدیا''.
بەکر بۆزداغ بووە میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە بابەتەکانی رۆژەڤی دایەوە و روونکردنەوەی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان دا.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ گوتی: "به‌داخه‌وه سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كڵچدارئۆغڵو هه‌وڵده‌دات به شێوه‌یه‌كی بەردەوام شێوازی سیاسه‌تێك كه پێی ده‌ڵێن سیاسه‌تی قوڕاوی له ژیانی سیاسه‌تی توركدا جێگیر بكات. پێشتریش ده‌یانجار هه‌ڵبه‌ستراوی هاوشێوه‌ی بڵاوكرده‌وه. زۆر شت فڕێده‌دات، پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت 'ئێوه واتان كردووه، نه‌تانكردووه؟ ئه‌گه‌رنا به‌ڵگه‌كان ده‌خه‌مه‌ڕوو'. هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو".
گوتیشی: "نابێت بێت و پێمان بڵێت، 'ئەمە بەڵگەکانی منە بەمە هەڵتاندەوەشێنم'؟ ئەی نابێت ئەمە بسەلمێنێت؟ بۆمبەکە بە دەستیەوە تەقییەوە، پەرێشان بوو بۆیە نەیتوانی هەڵیوەشێنێت. تێکی دا بەسەر یەکدا و بۆمبەکە بەدەستییەوە تەقییەوە. لەبەر ئەوەی کە ساختەرییەکەی، تۆمەت هەڵبەستنەکەی، درۆزنییەکەی، بێ رەوشتییەکەی ئاشکرابوو، لەوە دەسڵەمێتەوە کە ئەو پارچە کاغەزانە بداتە میدیا''.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند "کەسێک لە ئەرکێکی هێندە گرنگدابێت، مافی ئەوەی نییە بڵێت 'بەهەڵەیاندابدرم'، چونکە دەبێت هەر بابەتێک کە دێت لێیبکۆڵیتەوە، راستە، یان ناڕاست، دەبێت لێی بکۆڵێتەوە، دوای ئەوە دەبێت قسە بکات. ئەمە هاریکاریەکی بەکرێگرتەیی دڵخوازانەیە".
هەروەها گوتی: "مێركڵ گوتی 'توركیا وڵاتێكی ئارام نییه سه‌ردانی مه‌كه‌ن'. خۆی لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌كان و، گوتی 'توركیا وڵاتێكی ئارام نییه بۆی مه‌چن'. ئه‌وا دژ بە توركیا هه‌ر لێدوانێك بده‌ن، هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، رێكخراوه هه‌واڵگریه‌كان، رۆژنامه‌كان، ده‌وڵه‌ته‌كان، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، بێ دوودڵی گوته‌بێژی یاسای بینراوی ئه‌و له په‌رله‌مان و توركیادا جه‌هه‌په‌یه. لێره هاوشێوه‌ی ده‌بینین".
راشیگەیاند "کێ لە دژی سەرکۆمار درۆهەڵدەبەستێت، ئەو پیاوە سەیرناکات ئەمە درۆیە هەڵبەستراوە یان نا. نازانێت چیيە، چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، چی دەبات. چاوی تەنها رق و کینە دەبینێت، هیچی تر نابینێت".
بەکر بۆزداغ گوتی: ''من بە بەڕێز کڵچدارئۆغڵو دەڵێم کە 'ئێوە چیتان لە تورکیا، لە حکوومەتی تورکیا، لە سەرکۆمارەکەی دەوێت کە سڵ لەوە ناکەنەوە لەگەڵ سەرجەم دوژمنەکانی تورکیادا هاوپەیمانیی و هاریکاریی دژی وڵات و گەلی تورک و حکوومەتی تورکیا دەکەن؟'. ئایا شتێکی لەو جۆرە رێگەی تێدەچێت؟ کڵچدارئۆغڵو ئەمڕۆ بووەتە کێشەی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا، بووەتە کێشەیەکی نیشتمانیی. ئەوەی کە دەیکەن شتگەلێک نیین بتوانرێت هەرسبکرێت. شتی وا نییە، بۆ نییە؟ نەمان کردووە، پارەمان نەناردۆتە دەرەوە، پارەمان رەوانە نەکردووە، یەک قروش-مان نەناردووە".
گوتیشی: "لەو باوەڕەدام کە ئەندامانی پارتی گەلی کۆماری کە رق و دوژمنایەتی دڵ و مێشکی داگیر نەکردوون، ئەم پرسیارە لە کڵچدارئۆغڵو دەکەن، "تۆ بۆت نییە ئێمە بخەیتە دۆخێکی سووکەوە. تۆ بۆت نییە بەو هەڵوێستی کرێگرتەییەت لەگەڵ دوژمنەکانی تورکیا و دەزگا هەواڵگریەکانی وڵاتانی تر و فەتۆدا، پارتێکی ئەتاتورک لە پارتی ئەتاتورک دەربکەیت. مافی ئەوەت نییە".
بەکر بۆزداغ هەر سەبارەت بە بانگەشەکانی سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند "به رۆژنامه سنوورداره‌كاندا ده‌گه‌ڕێت، 'ئه‌وان پێیاندا، ئه‌مانه پێیاندا'. منیش تامه‌زرۆی ئه‌وه‌م كه ئایا چ رێكخراوێكی هه‌واڵگری پێیدابێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌یاندوویه‌ته ده‌ستت ئه‌وا تۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی پێیداویت كار ده‌كه‌یت؟ ئایا سیخوڕی ئه‌و رێكخراوه ههواڵگریانهیت؟ تۆ چیت، وا دژی وڵاته‌كه‌ی خۆت كارده‌كه‌یت؟ ئه‌گه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستیی پێیداویت ئه‌وا تۆ پشتیوانكاری ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیهیت؟ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه‌دا چییه، ئه‌وه ئاشكرا بكه. ئه‌گه‌ر دوژمنه‌كانی توركیا داویانه ده‌ستت ئه‌وا تۆ هۆكاری په‌یوه‌ندی تۆ له‌گه‌ڵ دوژمنانی توركیا چییه، پێویسته ئه‌وه روونبكه‌یته‌وه".
راشیگەیاند "دەڵێم یەک فلسم نەناردۆتە دەرەوە. من کە دەڵێم نەمناردووە ئەوەی کە دەڵێت 'ناردووتە' دەبێت بیسەلمێنێت، خۆی گوتی 'ئەوە دەسەلمێنم' رۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی (پارتەکەیدا) ئەو پارچە کاغەزانەی بەکار دەهێنا. منیش پێی دەڵێم 'من (پارەم) نەناردووە (نەناردۆتە دەرەوە)، ئەو پارچە کاغەزانە ساختەن و ئەو قسانەی تۆیش درۆن'، ئیدی ئەرکی سەرشانی ئەوە بیسەلمێنێت کە ئەو پارچە کاغەزانە ساختە نین یان نە گۆڕدراون".
هەروەها گوتی: "کەسێک کە بانگەشەی ئەوە دەکات سەرڕاست، بە رەوشت و بە شەرەفە ئەگەر هات و بەڵگەیەکی ئاشکرا کرد، دەبێت ئەوەش ئاشکرابکات کە بەڵگەکەی لە کێ وەرگرتووە. ئەوەی کە 'من سەرچاوەی هەواڵەکەم بە شاراوەیی دەهێڵمەوە'. خۆ تۆ رۆژنامەنووس نیت، سوێندێکی لەوجۆرەت نەخواردووە. ئێستا من دەپرسم، دەڵێم 'کێ ئەمەی دا بە تۆ؟ فەتۆچییەکان دایانیتێ؟ یان ژمارەیەک دەزگای هەواڵگریی ژمارەیەک لە وڵاتان دایانیتێ؟ یاخود یەکێک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە دایانیتێ؟ یان کەسێکی دیکە لە دوژمنەکانی تورکیا کە ئێمە نایانناسین داویانیتەتێ؟ یان خۆتان درووستتان کردووە؟ بەڵگەکان ساختەن و بەلاڕێماندا دەبەیت؟'. واتە کێ تۆ بەکاردەهێنێت؟''.
بەکر بۆزداغ گوتیشی: ''من ئێستا لە بەڕێز کڵچدارئۆغڵو و تیمەکەی دەپرسم، بۆچی ئەو پارچە کاغەزانە نادەنە میدیا؟ شتێکی دیکەش دەپرسم، داخۆ کڵچدارئۆغڵو ئەو پارچە کاغەزانەی داوەتە چەند کەس لەنێو پارتەکەیدا؟''.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا دواتر گوتی: "ئێستا هاتوون، دەڵێن با پەرلەمان لێکۆڵینەوەی لێ بکات، تۆ لێتنەکۆڵیوەتەوە؟ راستە یان درۆیە، پشتڕاستت نەکردۆتەوە؟ دیارە هەر سەیری کاغەزەکەشی نەکردووە. دەیدەنێ و بەکاری دەهێنن. لە تورکیا هەرزانترین ئامراز کە بەکاری بهێنیت، کڵچدارئۆغڵوە. هەر بۆیە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، رێکخراوی تیرۆریستی، دەزگای هەواڵگری، دەزانن کە کێ چۆن بەکاردەهێنن. یەکسەر دێن و بەکاری دەهێنن. دەبێت جەهەپە لەم ئامرازە بەکارهاتووە رزگار بکرێت".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ گوتیشی: "داڕووخاندنی ركابه‌ره‌كه‌ت به قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو، هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های له چاو و دڵی گه‌لدا زۆر روونه، بێ دوودڵی ئه‌و كاره بێ شهرهفییهكی زۆر گه‌وره‌یه، بێ ناموسییهكی زۆر گه‌وره‌یه، بێ ئه‌ده‌بییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، نزمییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام به قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو منداڵ، خزم، هاوڕێ و دۆستانی ركابه‌ره‌كه‌ت له‌كه‌دار بكه‌یت و بته‌وێت زیانی پێبگه‌یه‌نیت ئه‌وه بێ ناموسییهكی گه‌وره‌تره، بێ شهرهفییهكی گه‌وره‌تره و بێ ئه‌ده‌بییه‌كی گه‌وره‌تره و نزمییه‌كی گه‌وره‌تره".
گوتیشی: "چیتر ئەم بابەتە بابەتێک نییە کە جەهەپە بتوانێت لە دادگا بشارێتەوە. ئەوە ناخوات کە 'با ئەوان بچن و بیبەن'. تۆ حەزدەکەیت بیدە بە دادگا حەزیش دەکەیت مەیدە، سکاڵاکانی قەرەبووکردنەوە لەسەرت تۆمارکراون. سکاڵاکان لە لای داواکارە گشتییەکان تۆمارکراون. هەربۆیە باجی ئەمانە لە دادگا دەدات، بەڵام باجی گەورەی ئەمە گەل لەسەر سندوقەکان پێی دەدات''.
هەروەها گوتی: "هه‌وڵی كوده‌تا درا، هه‌موو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پارێزگاری له فه‌تۆ ده‌كه‌ن. ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا پارێزگاری لێده‌كه‌ن، ئه‌وانی دیكه پارێزگاری لێده‌كه‌ن. ئێستا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگاریه له توركیا كێیه؟ ئه‌وانیش هه‌مان شت ده‌كه‌ن، به شێوازێكی دیكه. ده‌گوترێت 'توركیا وڵاتێكی ئارام نییه سه‌ردانی مه‌كه‌ن' خۆیشی (كڵچدارئۆغڵو) لێدوان ده‌دات و ده‌ڵێت 'به‌ڵێ مه‌یه‌ن، توركیا وڵاتێكی ئارام نییه'. بۆچی؟ بۆ ئه‌وه‌ی توركیا زیانی به‌ركه‌وێت. له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا له باره‌ی ئازادی راگه‌یاندن و بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا هه‌مان زمان به‌كارده‌هێنێت. بە قسەی هەڵبەستراو ناگەنە ئامانجەکانیان. ناتوانن رێز و خۆشەویستی گەلی تورک بۆ بەڕێز سەرکۆمار نەهێڵن".
به‌كر بۆزداغ سەبارەت بە کەیسی رەزا زەڕاب گوتی: "ئه‌مریكا له نیویۆرك به ده‌ستی دادگا شانۆیه‌ك ده‌گێڕێت، زۆر روون و ئاشكرایه. به‌شێكی ئه‌و شانۆیه‌ش له توركیا به‌ده‌ستی جه‌هه‌په دژ به سه‌ركۆمارمان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی به شانۆیه‌كی دیكه ده‌گێڕدرێت، پێویسته ئه‌و دووانه له یه‌كتری جیانه‌كرێته‌وه. چونكه ئامانجی هه‌ردووكیان توركیایه، ئامانجی هه‌ردووكیان سه‌ركۆماری توركیا و حكوومه‌ته".
news_share_descriptionsubscription_contact

