Kaan Bozdoğan,Rewa Mahmut Hasan
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی عەفرین لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە تەواوی تورکیادا و لە ٩٠ هەزار مزگەوتدا لە نوێژی بەیانیدا، نزا کرا تاکو سەربازانی تورکیا سەرکەون.
لە مزگەوتەکانی ئیستانبوڵدا سوڕەی فاتیحا خوێنرا و سەرجەم پێشنوێژان و وتاربێژان، قورئانیان دەخوێند و دەستیان بۆ ئاسمان بەرز دەکردەوە بۆ نزاکردن.
هاووڵاتییان کە چووبوونە مزگەوتی زەیتینبورنو سەرەڕای نزاکردن بۆ سەربازانی تورک، هاوکات نزای رزگار بوونی گەلانی ناوچەکەیان دەکرد لە دەست زوڵم و زۆرداری ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی.
شەوی رابردوو لە سایتی سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی، سەرۆکی کاروباری ئایینی، پرۆفیسۆر دکتۆر عەلی ئەرباش پەیامێکی بڵاو کردبوویەوە و تیادا ئاماژەی بەوەدابوو لە ٩٠ هەزار مزگەوتی تورکیادا نزا دەکرێت بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور بە سەرکەوتوویی کۆتایی بێت.