Rıdvan Korkulutaş,Yasin Öztürk,1 23
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2018
کلیس – AA
دوای ئۆپەراسیۆنی وشکانی یەکەکانی سوپای سووریای ئازاد بۆ سەر ئامانجەکانی تیرۆر لە سووریا لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە ژمارەیەک گوندی هێڵی سنووری لە هەردوو پارێزگای کلیس و هاتای دەنگی تۆپباران دەبیسترێت.
لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون كه سوپای تورکیا بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بۆ بێکاریگەرکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و رزگارکردنی خەڵکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە لەدەست زوڵم و ستەمی ئەمانە دەستی پێکردووە، یەکەکانی سوپای سووریای ئازاد دەستییان بە پێشڕەوی کردووە بۆ خاڵەکانی ناوچەی عەفرین.
یەکەکانی سوپای تورکیاش کە لەسەر سنوور جێگیرکراون ناوچەکانی ژێر داگیرکاری رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکەیان تۆپباران کرد.
لە ژمارەیەک گوندی هێڵی سنووری لە هەردوو پارێزگای کلیس و هاتای دەنگی تۆپباران دەبیسترێت.